12
ریاڵ مەدرید پێکانى ڤینیسیۆسى راگەیاند و بەگوێرەى راگەیاندنەکانیش زیاتر لە سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.
یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ڤینیسیۆس جۆنیۆرى هێرشبەرى بەڕازیلى یانەکەى تووشى پێکان بووە لە ماسولکەى دوو سەرى رانى چەپیدا.
ریاڵ مەدرید ماوەى دوورکەوتنەوەى ڤینى ئاشکرانەکردووە، بەڵام بەگوێرەى راگەیاندنەکان زیاتر لە سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە، بەمەش پێشبینیدەکرێت لە شەش یارى داهاتووى بەرامبەر یانەکانى لیڤەرپوڵ، خیتافى، ئەتلەتیک بلباو، جیرۆنا، ئەتەلانتا و رایۆ ڤایکانۆ بێبەش بێت.
ڤینیسیۆس چووە ریزى یاریزانە پێکراوەکانى دیکەى یانە مەدریدیەکە، کە ئەوانیش ئەلابا، میلیتاو، كارڤاخال، ڤاسكێز، چوامينی و رۆدريگۆن.