ئەنچیلۆتى ستایشى ڤینیسیۆس و ئێمباپێ دەکات و پێشیوایە ڤاڵڤێردى باشترین بەرگریکارى باڵى راستە لە جیهاندا.
لە کۆنفرانسى رۆژنامەنووسى دواى بردنەوەکەى بەرامبەر لێگانێس لە لالیگا، کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، یارییەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایى زۆر باش بووە و تیپێکى پتەویان هەبووە، ڤینیسیۆس و ئێمباپێ ئاستێکى باشیان پێشکەشکردووە لە شوێنەکانیاندا.
ئەنچیلۆتى گوتى “دواى گۆڵى یەکەم زۆر باش کۆنتڕۆڵى یارییەکەمان کرد، هەمان ئاستى باشى یارییەکەى ئۆساسۆنامان دووپاتکردەوە، هەر بۆیە زۆر دڵخۆشم و ئەمڕۆ لە ئاستى هەموو یاریزانەکان رازیم”.
لە بارەى یارى داهاتووى بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگ، ئەنچیلۆتى روونیکردەوە هێشتا زووە بۆ ئەوەى بزانن کێ بەشدارى دەکات، بەڵام ئەسینسیۆ ئاستێکى بەرزى پێشکەشکردووە و سەرسام بووە پێى، پێشیوایە ڤاڵڤێردی لە دواى کارڤاخال و ڤاسکێز باشترین بەرگریکارى باڵى راستە لە جیهاندا.