26
زووم..
محەمەد ئوچوروم گەورە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە تورکیا پرسی کورد بوونی نەماوە و تەنها لە دەرەوەی خاکی تورکیا پرسی کورد بوونی هەیە.
بەگوێرەی رۆژنامەی یەنی بیرلیک، راوێژکارەکەی ئەردۆغان گوتویەتی، ئەو وڵاتانەی باس لە پرسی کورد لە تورکیا دەکەن داگیرکەرن و دەیانەوێت لەو رێگایەوە تورکیا لاواز بکەن و خاکەکەشی دابەش بکەن.
محەمەد ئوچوروم راشیگەیاندوە: بابەتی پێکهێنانی قەوارە بۆ کورد لە سوریا پڕۆژەیەکی وڵاتانی داگیرکەرە.
پێشتریش محەمەد ئوچوروم لێدوانی دژی کورد هەبووە و هەفتەی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لە تورکیا تەنها گەلی تورکی بوونی هەیە و گەلان بوونیان نییە، تەنها زمانی تورکی وەک زمانی باڵادەست و فەرمی دەناسرێت.