زووم..
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتیی کوردستان سەردانی سلێمانی بکەن و لەگەڵ لایەنەکان باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکەن، بەڵام هێشتا بەڕێ نەکەوتوون و ئەگەری دواکەوتنی سەردانەکەش هەیە.
سەرچاوەیەک لە شاندەکەی پارتی بە زوومی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە، بەڵام هێشتا بە دیاریکراوی کاتی سەردانەکە دیارینەکراوە و ئەگەری دواخستنیشی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، شاندەکە پێکدێن لە هۆشیار زێبارى ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی، پشتیوان سادق، ئەندامى مەکتەبی سیاسی، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى.
هاوکات، عەلی حسێن بەرپرسی ئەنجومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى و هەڵەبجە یاوەرى شاندەکە دەکات.