22
زووم..
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەفەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان پەسەندکردووە.
بەگوێرەی نووسراوێک کە دەست زووم کەوتووە، کۆمسیۆن بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە چواری کۆبوونەوەی دوێنێی کۆمسیۆن، سەرۆکایەتیی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەنجامەکانیان پەسەندکردووە.
هەر لە نووسراوەکەدا ناوی کاندیدانی دەرچوو بەگوێرەی پارێزگاکان هاوپێچ کراوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم نووسراوە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانێکی دوێنێی دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کە رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرمانی بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.