زووم..
سەعد لامی، گوتەبێژى ئەنجومەنى گشتى راژەى عێراق دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتى دارایی رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنى پێنج هەزار کەس.
سەعد لامی، بە رۆژنامەى سەباحی عێراقیی گوتوە، دامەزراندنەکە خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان و پێداویستى وەزارەتەکان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، هەماهەنگییان لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانى پەرلەمانیشدا بۆ ئەو مەبەستە کردووە.
بەگوێرەى گوتەکانى لامی، پلە وەزیفییەکانى ئەو دامەزراندنە، زۆرینەىان ئەو کەسانە دەگرێتەوە هەڵگری بڕوانامە تەندروستییەکانن و وەزارەتى تەندروستیش دۆسیە و ناوى 29 هەزار کەسى بۆ ناردوون.
گوتەبێژی ئەنجومەنی راژەی عێراق باسی لەوەشکردووە. دواى ئەوەى دەستەکەیان وردبینییان تەواودەکات، رەوانەى ئەنجومەنى وەزیرانى دەکات بەمەبەستى رەزامەندیی.
لامی ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لە بوودجەى ساڵی 2023دا جێگەى ئەم پلە وەزیفییانە نەکراوەتەوە و هیچ بارگرانییەکى دارایی لەسەر حکومەت دروستناکات.