18
ئاکرێ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پێشمەرگەى هەولێرى بردەوە و رانیە و رزگاریش براوەبوون.
لە گەڕى چوارەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى ئاکرێ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى پێشمەرگەى هەولێرى کرد.
ئاکرێ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و لە دوو یاریدا دوو بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.
لە یارییەکى دیکەدا، کە لە یاریگاى سەنگەسەر بەڕێوەچوو، یانەى رانیە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەى دەربەندیخانى بردەوە.
هاوکات یانەى رزگاریش لە یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر یانەى سیروانى نوێ تۆمارکرد، یارى نێوان هەردوو یانەى هەندرێن و چوارقوڕنەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.