سەرۆکى ریاڵ مەدرید پێیوایە رۆدرى شایستەى تۆپى ئاڵتونى پار بووە نەک ئەمساڵ، زۆرینەش ڤینیسیۆس بە باشترین یاریزانى جیهان دەزانن.
لە کۆبوونەوەى کۆمەڵەى گشتى یانەى ریاڵ مەدرید، فلۆرینتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەکە دووپاتیکردەوە، رۆدرى یاریزانێکى نایابە و مەدریدیە، ئەوانیش خۆشیان دەوێت، شایستەى تۆپى ئاڵتونە، بەڵام نەک ئەمساڵ بەڵکو ساڵى رابردوو.
پێرێز پێیوایە خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى ئەمساڵ دەبوو بۆ یاریزانێکى ریاڵ مەدرید بێت، شانازیش بە یاریزانێکى وەک ڤینیسیۆسەوە دەکەن و بەلاى زۆرینەوە ئەو باشترین یاریزانى جیهانە.
پێرێز پەیامێک بۆ ڤینیسیۆس دەنێرێت و دەڵێت “ڤینى خۆشەویست، دەمەوێت بزانى هاندەرانى ریاڵ مەدرید شانازیت پێوەدەکەن، هەموو فشارەکانى سەرت و رێگا نادادپەروەرییەکان وایان لێکردوویت ئەم یاریزانەى ئێستا بیت”.
لە درێژەى قسەکانیدا پێرێز پەیامى زیاتر بۆ چەند یاریزانێکى دیکەى یانەکەى دەنێرێت، بەتایبەت ئەوانەى لە یانەکە نەماون وەک تۆنى کروس و ناچۆ و خۆسیلۆ.