زووم..
بڕیارە سبەی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە فەرمی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکات و سەرچاوەیەکیش لە شاندەکەی پارتی دەڵێت، سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن.
سەرچاوەیەک لە شاندەکەی پارتی بە زوومی راگەیاندوە، شاندەکە سبەی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە، دەشڵێت، لە یەک حاڵەتدا سەردانەکە دوادەخەن، ئەگەر کۆمسیۆن ئەمڕۆ ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند نەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، شاندەکە پێکدێن لە هۆشیار زێبارى ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی، پشتیوان سادق، ئەندامى مەکتەبی سیاسی، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى.
هاوکات، عەلی حسێن بەرپرسی ئەنجومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى و هەڵەبجە یاوەرى شاندەکە دەکات.