زووم..
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رۆژى چوارشەممە کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگاى نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆماردەکات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، کامێراکان کە ژمارەیان 28 کامێرایە قۆناغى تێستیان تەواوکردووە و ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆماردەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ داوا لە شۆفێران دەکات بۆئەوەی تووشی رووداو و کارەسات و سزای دارایی نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی لەڕێی هێماکانی هاتوچۆ دیاریکراوە.
دەشڵێت، بۆ زانیاری شۆفێران کە باس لەوە دەکرێت لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی دیکەو دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات، دەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە، چونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات.