20
زووم..
ئەمڕۆ کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە و و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ لێدان لە عێراق تاوتوێ دەکات.
حوسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، لەسەر داواکاری عێراق لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی به سەرۆکایەتی یەمەن کۆدەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکە یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی عێراق.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، نامەی فەرمیی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کردووە، بۆ وەستانی هەڕەشەکانی ئیسرائیل.