سبەینێ ئاکرێ میواندارى پێشمەگەرى هەولێر دەکات و رانیە و دەربەندیخانیش رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە هەفتەى چوارەمى خولى نایابى کوردستان، سبەینێ لە یەک کاتدا و کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ، چوار یارى بەڕێوەدەچن، یانەى ئاکرێ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى پێشمەرگەى هەولێر دەکات.
لە یارییەکى دیکەدا، یانەى رانیە، کە لە هەفتەى سێیەمدا بەهۆى ئامادەنەبوونى لە یاریگادا بە دۆڕاو دانرا، لە یاریگاى سەنگەسەر، میواندارى یانەى دەربەندیخان دەکات.
هاوکات هەندرێن و چوارقوڕنە لە یاریگاى یانەى یەکەم رووبەڕووى یەکدەبنەوە، یانەى سیروانى نوێش دەبێت بە میوانى یانەى رزگارى.
لە ئێستادا شێروانە بە حەوت خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولەکەدایە، بەجیاوازى گۆڵ لە پێش پێشمەرگەى هەولێرى پلەى دووەم و پیشەسازی پلەى سێیەمەوەیە، دەربەندیخانیش لە پلەى چوارەمدایە و شەش خاڵى هەیە.