17
زووم..
کەشناسیی ئێران رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و لە سبەینێوە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و دواتریش تاڕادەیەک پارێزگاکانی سنە و ورمێ دەگرێتەوە.
هەروەها پێشبینییەکان دەریدەخەن رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بارانبارین چڕتردەبێتەوە و پلەی گەرمی بەیانیان تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
چاوەڕێی ئەگەری هەورەبروسکە و بای بەهێز و تەپوتۆز و باران و هەورەتریشقە و لافاو دەکرێت.
رێکخراوەکە داوا لە خەڵکى دەکات خۆیان لە شاخەوانی و نزیکبوونەوە لە رووبارەکان و هاتوچۆی ناپێویست بەدوور بگرن.