32
زووم..
وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرکەوتنی پلانی ئەمنیی تایبەت بە رۆژانی سەرژمێریی گشتی راگەیاند و دەڵێت، قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان هەڵگیرا و ژیان ئاسایی بووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق توانی سەرکەوتنی گەورە لە پاراستنی ئاسایشی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەدیبهێنێت.
دەڵێت، لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێریی گشتیی شەو و رۆژی خستەسەر یەک لەپێناو سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان کارەکانی جێبەجێکرد.