26
زووم..
دوای بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکرنی نەتانیاهۆ و گالانت، ترەمپ پشتگیری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات
ئەو داوەرەی سزای نەتانیاهۆی داوە بەریتانییە، دەڵێن، مەسەلەکەش دەستی ستامەری تێدایە.
دۆناڵد ترەمپ بیر لەوەدەکاتەوە ئەو دادوەرە بەریتانییە سزابدات، کە لەناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا سزای بۆ بنیامین نەتانیاهۆ دەرکردووە.
ئەم دادگایە، کە بنکەکەی لە شاری داناخی هۆڵەندایە، کەوتووەتە ژێر فشارێکی نێودەوڵەتییەوە. بەهۆی ئەوەی کە بوێریی کردووە و بڕیاری بۆ سزادانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانتی وەزیری بەرگریەکەشیان دەرکردووە.
مایک ڤاڵز راوێژکاری کاروباری ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپە، گوتی ئەو دادگایە بەها و متمانەی نێودەوڵەتیی نییە و بڕیاریان داوە سزایەکی توندی بدەن لەسەرئەوەی سیاسەتێکی دژەسامییانەیان لەپێشچاو گرتووە.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە 21ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بڕیاری دەستگیردنی بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەرکرد لەسەر توندوتیژییەکانی ئیسرائیل لە فەڵەستن و غەزە