رۆژنامە عەرەبییەکان
قودسی عەرەبی
عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت
جێگری سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایدەکات، پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلیان لە هەندێک لایەنەوە بەدەست گەیشتووە، سەرباری هەموو شتێکیش، ئەوان وەک عێراق جەنگ ناخوازن.
فواد حسێن لە گوتارەکەی، لە میانى بەرێوەچوونى کۆڕبەندی مێپس بۆ ئاشتى و سەقامگیریی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک سازی کردبوو، گوتى، پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان لە هەندێک لایەنەوە پێگەیشتووە، بەڵام وەڵاممان نەداونەتەوە.
دەشڵێت، یاسا بەرکارەکانى عێراق رێگرە لە ئاساییکردنەوەى هەر پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل و ناتوانیین لەگەڵیان لە پەیوەندیدابین.
جەختى لەوەش کردەوە، حکومەتەکەیان جەنگ ناخوازێت، چونکە عێراق سەرنجی لەسەر ئەوەیە جەنگ لە ووڵات دووربخاتەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ناوچەکە دەکوڵێت و عێراقیش بەشێکە لە ناوچەکە، بۆیە مەترسییان لە بارودۆخەکە هەیە.
عەرەبی جەدید
ئیسرائیل دەستى دەستى بە رێککەوتن دەکات و جەنگ و لەشکرکێشی لوبنان قوڵتردەکاتەوە
مەیدانى جەنگ لە باشووری لوبنان لەشکرکێشی و چڕبوونەوەى بۆردومانى زیاتری سوپای ئیسرائیل بەخۆیەوە دەبینێت و پێشڕەوییەکانیشی لە بەشی رۆژهەڵاتى لوبنان و رۆژئاواش چڕکردووەتەوە.
پێکدادانى چڕو پڕیش لە ناوچەکانى بیقاعی رۆژئاوا و ناوچەکان و قوڵایی باشووری لوبنان لەنێوان حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل روودەدەن.
هەموو ئەمانە لەکاتێکدان، ئیسرائیل نێوەندگیریی فەرەنسای لە لیژنەکانى دانوستان و گەیشتن بە ئاگربەست رەتدەکاتەوە و هێشتا خاڵە ناکۆکەکان و رێککەوتنى ژمارە 1701ـی 11ـی ئابی 2006ـی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لەدەرەوەى مێزی ئەو دانوستانانەن.
عەرەب
میراتی خامنەیی بۆ ئێران، هەژاری و سەرکوتکاریی و ئابوورییەکی شکستخواردووە
لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە ئاشکرای دەکەن، وەبەرهێنان لە کەرتی پیشەسازیی لە ئێران، لە ساڵی 2007ـەوە هاڕەی کردووە، ئەوەش قۆناغێکی هێناوەتە پێشەوە، کە وەستان و شکستى وەبەرهێنانە.
لە ماوەی نیو سەدەی رابردوودا ئێران ئابوورییەکی وێرانکار بەخۆیەوە بینیووە، ئەمەش گوزەرانی زۆرێک لە خەڵکەکەی تەواو وێران کردووە. سیاسەتە قەیراناوییە بەردەوامەکانی ئێران و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، وەک جێنشینی روحوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری ئەو سیستمە، بە هۆکاری سەرەکى ئەو قەیرانە ئەژماردەکرێت.
شەمسی سەعداتی، یەکێکە لە لێکۆڵەرەوەکان، لە راپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی ئوراسیا ریڤیو بڵاویکردووەتەوە، دەنووسێت، سەرکوتکردنی هێزە پێشکەوتنخوازەکان لە ناوخۆ و هەناردەکردنی تیرۆر و بناژۆخوازیی بۆ دەرەوەی ئێران، بووەتە هۆی سووڕانەوەیەکی ترسناک و ژیان و گوزەرانى ئێرانییەکان و بەرهەمهێنان و خۆشگوزەرانیانى بە تەواوەتى تێکداوە.
شەرقلئەوسەت
ئیسرائیل شوێنى نیشتەجێبوونى مەسیحییەکانى بەیروت دەکاتە ئامانج
هێزە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل هێرشیانکردەوە سەر یەکێک لە گەڕەکە مەسیحییەکانى بەیروتی پایتەختى لوبنان.
بەگوێرەى سەرچاوە ناوخۆییەکانى بەیروت کە قسەیان بۆ رۆژنامەى شەرقلئەوسەت کردووە، ئێوارەى دوێنێ سێ جار فرۆکەکانى ئیسرائیل بۆردومانى گەڕەکی سەیداى کۆنیان کردووە و پێشتریش سوپاى ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە ئەو ناوچەیە چۆڵبکرێت.
ئەو باڵەخانە و جێگەیانەى لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشیانکراوەتە سەر، شوێنى بازرگانى و هۆڵی وەرزشیی و تاقیگەى پزیشکیین و لە حەوت نهۆمی دیکەى ئەو باڵەخانەیەشدا شوێنى نیشتەجێبوونى هاووڵاتیانى مەسیحییە، ئاژانسەکانیش وێنەى بۆردومان و دوکەڵی هێرشەکەیان دووراودوور بڵاوکردەوە.
رۆژنامە فارسییەکان
باختەر
ژیانامەی 700 کەسی ناوداری کرماشان دەنوسرێتەوە
چالاکێکی فەرهەنگی لە شاری کرماشان، بڵاوبوونەوەی کتێبێکی هەمەلایەنەی دەربارەی کەسانی ناوداری ئەم پارێزگایە راگەیاند.
مێهدی عەبدولمەلەکی باسی لەوە کرد، کە 700 کەس لە ناودارانی کرماشان لە ماوەی 300 ساڵی رابردوودا لە کتێبێکدا کۆکراونەتەوە.
ئەم کارە دەرئەنجامی هەوڵی ساڵ و نیوێکە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و راوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان.
ئەم کتێبە، لە 20 بابەتدا ئەو کەسانە دەناسێنێت کە بریتین لە شوێنەوارناسی، پزیشکی، وەرزش، خۆشنووسی، زانست و هونەر.
بەرواری لە دایکبوونی ئەو کەسانەش کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم رۆژانە لە ساڵنامەی نیشتمانیدا تۆماربکرێت و ئەم کتێبە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی ناودارانی کرماشان بە خەڵک و نەوەکانی داهاتوو.
مەردوم سالاری
411 پرۆژەی ئابووری مۆڵەتی ژینگەییان نییە
سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران رایگەیاند، کە 411 پڕۆژە لە وڵاتدا بەبێ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ژینگەییەکان جێبەجێکراون.
تەنانەت بەشێک لەو پڕۆژانە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستا پێویستیان بە پێداچوونەوە و گۆڕینی شوێن هەیە.
بە گوتەی شینا ئەنساری، ئەو پڕۆژانەی پێشکەوتنی کەمیان هەیە یان لە قۆناغی سەرەتاییدان، پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، بەڵام بۆ ئەو پڕۆژانەی پێشکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە یان لە کاردان، پلانی بەڕێوەبردنی ژینگەیی تایبەتیان بۆ دادەڕێژرێت و هەوڵدەدرێت کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر ژینگە کەمبکرێتەوە.
ئاگاهــ
زیاتر لە 42 ملیۆن کەس له ئێران لە ژێر مەترسی رۆچوونی زەویدان
رۆچوونی زەوی یەکێک لە گەورەترین مەترسییە سروشتییەکانی ئێرانە، تادێت زیاتر مەترسی لەسەر ژێرخان و ژیانی خەڵک دروست دەکات.
لە پارێزگاکانی ئیسفەهان، تاران و کرمان ساڵانە بڕی سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەوی بە قەبارەی بەنداوێکی گەورە کەمدەکرێتەوە، ئەمەش قووڵی قەیرانەکە دەردەخات.
ئەم دیاردەیە بە پێچەوانەی بوومەلەرزەیەک کە لەناکاو روودەدات، وردە وردە بڵاودەبێتەوە و بووەتە مەترسییەکی جددی بۆ سەر رێگاوبان و هێڵی ئاسن و بیناکان.
دەرهێنانی لەڕادەبەدەری ئاوی ژێرزەوی و کشتوکاڵی بێ پلان هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانەن.
ئێران لە رووی رێژەی رۆچوونی زەوییەوە دووەم وڵات و لە رووی رووبەری زیانلێکەوتوویی سێیەم وڵاتە لە ئاستی جیهاندا کە زیاتر لە 42 ملیۆن کەسی ئێرانی لە ژێر مەترسیی ئەم دیاردەیەدان.
ئەبراری ئیقتسادی
خەڵاتی داهێنانی ئاسیا درایە رۆبۆتێکی ئێرانی
کۆمپانیای نیشتمانی پۆستی ئێران لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی بازرگانی یەکێتی پۆستی ئاسیا، خەڵاتی داهێنانی بەدەستهێنا.
ئەم خەڵاتە بە هۆی دیزاین و دروستکردنی رۆبۆتە زیرەکەکانی ئێران بەخشرایە کۆمپانیای نیشتمانی.
ڤینایا پراکاش سینگ، بەڕێوەبەری گشتی پۆستی ئاسیا پڕۆژەکەی وەک باشترین پڕۆژە دەستنیشان کرد.
ئەم رۆبۆتانە بە هاوکاری کۆمپانیاکانی زانستی دروستکراون.
کۆبوونەوەی بازرگانی پۆستە بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی پۆست و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی پۆست و گۆڕینی دیجیتاڵی لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند بەڕێوەچوو، کە 30 نوێنەری وڵاتانی ئەندام ئامادەبوون.
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
تورکیا
قەرار
ئەڤرەنسەل
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
تایمز
فاینەنشیەڵ تایمز
سەندەی مۆرنینگ هیراڵد