زووم..
دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، دوای دۆزینەوەی پاکەتێکى گوماناوی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە باشووری لەندەن، تەقینەوەیەک روویداوە.
بە گوێرەى پۆلیسى لەندەن، بۆیان پشتڕاستکراوەتەوە، دواى تەقینەوەکە ناوچەکە لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە کۆنتڕۆڵکراوە و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.
پۆلیس راشیگەیاندووە، ئێستا لێکۆڵینەوە لەو پاکەتە گوماناوییە دەکەن لە ناوچەی نزیک کەناری باشووری رووباری تەمز دۆزراوەتەوە.
هاوکات کەناڵى سکاى نیوزى عەرەبى لە زارى پەیامنێرییەوە گواستییەوە، بەشێکی فڕۆکەخانەی گاتویک لە باشووری لەندەن بە هۆکاری ئەمنی چۆڵکراون.
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە “X” بڵاویکردەوە، پۆلیس یێگایەکی لە نزیک بیناکەیانى داخستووە “وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی”، بەبێ ئەوەى روونکردنەوەى زیاتر بدات.