زوو..
بە گوێرەی قسەی بەرپرسێکی باڵای کۆریای باشوور، روسیا مووشەکی دژە فڕۆکەی بۆ کۆریای باکوور دابین کردووە لە بەرامبەر ناردنی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکراین.
چەند رۆژێکە ئەمریکا و کۆریای باشوور و وڵاتانی دیکە دەڵێن، پیۆنگ یانگ زیاتر لە 10 هەزار سەربازی رەوانەی روسیا کردووە بۆ ئەوەی پشتیوانی لە شەڕەکەی دژی ئۆکراین بکەن، ئەوەی مۆسکۆ لە بەرامبەردا پێشکەشی کۆریای باکووری کردووە، جێگەی سەرنجە و چەند رۆژێکە بووەتە بابەتی میدیا جیهانییەکان.
شین وۆن سیک، بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشوور، ئەمڕۆ هەینی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی SBS رایگەیاند، کۆریای باشوور بۆی دەرکەوتووە، رووسیا مووشەکی دژە فڕۆکە و کەرەستەی دیکەی بۆ بەهێزکردنی تۆڕی بەرگریی ئاسمانی بۆ پیۆنگیانگ دابینکردووە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا پێشتر نیازی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی تەکنەلۆژیای پەیوەست بە مانگە دەستکردەکانی کۆریای باکوور راگەیاندووە، دوای ئەوەی کۆریای باکوور لە 27ـی ئایاردا نەیتوانی مانگی دەستکردی هەواڵگریی سەربازی بخاتە خوارەوە، دەوترێت کە تەکنەلۆژیای سەربازیی جۆراوجۆری بۆ کۆریای باکوور دابینکردووە.
لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور رۆژی چوارشەممە راگەیاندووە، هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کردووە، هێزەکانی کۆریای باکوور، کە لە روسیا جێگیرکراون، پەیوەندییان بە لیوای ئاسمانی و هێزی دەریایی کردووە لەسەر زەوی لە مۆسکۆ، کە هەندێکیان پێشتر سەرقاڵی شەڕ بوون.