23
زووم..
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا رایگەیاند، چەندین کۆمەڵکوژی لە ناوچەکەمان روویداوە، چونکە هەندێک لایەن تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە.
قسەکانى ئەحمەد داودئۆغڵۆ، لەچوارچێوەى کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بوو، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتیشى: بۆ ئەوەی بگەین بە ئاشتییەکی نوێ پێویستمان بە رێکاری نوێ هەیە.
هەروەها ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەوەی لە غەزە روودەدات هاوشێوەی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەیە.
باسى لەوەش کرد، کۆمەڵکوژی لە غەزە بەردەوامە و 44 هەزار کەس کوژراون، کە پێویستە رابگیرێت، چونکە ئاشتی مافێکی مرۆڤە و هەموو کەس دەیەوێت لە ئاشتیدا بژی.