25
زووم..
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەندێک نەخشەی کۆن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
قسەکانى مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەى کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بوو، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.
ئەو گوتیشى: عێراق و هەرێمی کوردستان رووبەرووی ئاڵنگارییەکی نوێی ناوچەیی بووەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسى لەوەش کرد، کە ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی گەورەدایە و دەبێت عێراق و هەرێمى کوردستان خۆیانى لێ بپارێزن.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەروەها رایگەیاند، جەنگ و ئاڵنگاری چواردەوری عێراقی گرتووە.