زووم..
سەرۆککۆماری عێراق گوتى: داواکارم ئەوانەی کورسی پەرلەمانی کوردستانیان بەدەستهێناوە هەوڵبدەن کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.
قسەکانى لەتیف رەشید سەرۆککۆمارى عێراق لەچوارچێوەى کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بوو، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و گوتیشى: داواکارم هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم خێرا بکرێت
لەتیف رەشید هەروەها گوتى: بەبێ ئاشتی و ئاسایش هیچ ئامانجێک لە ناوچەکەمان بەدەست نایەت.
لەتیف رەشید باسى لەوەش کرد، قۆناغە سەختەکەمان تێپەڕاندووەو جەختیکردەوە، کە حکومەتی عێراق بەرنامەیەکی باشی بۆ خزمەتگوزاری هەیە.
لەتیف رەشید باسى لە پرسى ئەمنیش کرد و ئەوەى گوت، بە توانای سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە وڵاتەکەمان پاراستووە.
لەتیف رەشید ئیدانەی جەنگی فەڵەستین و لوبنان کرد و ئەوەى گوت: بەتوندی ئیدانەی جەنگ و توندوتیژی دژی گەلی فەڵەستین و لوبنان دەکەین.
هاوکات لەتیف رەشید جەختیکردەوە، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە کۆتایی بە جەنگی لوبنان و غەزە بهێنن.