زووم..
مەسعود بارزانى لە کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە دهۆک گوتارێکى پێشکەشکرد و گوتى: دەبێت هموو لایەک پابەندى شەرعییەتى هەڵبژاردن بن و پابەند بن پێیەوە.
مەسعود بارزانى گوتیشى: لە چەند رۆژى داهاتوودا، دواى پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن پێویستە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەست بە گفتوگۆى پێکهێنانى حکومەتیش بکرێت.
بارزانى باسى لە پرۆسەى دیموکراسى کرد و ئەوەشى گوت: پێویستە هەموو لایەک پابەندى بڕیارى گەل بن، لەبارەى پرۆسەى سەرژمێریش گوتى: پرۆسەیەکى باشە و دڵنیاییمان پێدراوە، کاریگەرى لەسەر ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم نابێت.
مەسعود بارزانی باسى لە پرسى مادەى هۆشبەر و بڵاوبوونەوەى لە ناوچەکە کرد و ئەوەى گوت: ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە پەردەپۆشی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر دەکەن و ئاشکراشیکرد، هەندێک لایەن بە ئازادیی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەکەن.