16
زووم..
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد سەرکەوتنی پلانی ئەمنیی تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆی رۆژانی سەرژمێریی گشتیی راگەیاند. دەشڵیت، هێشتا لەنێوان پارێزگاکان هاتوچۆ قەدەغەیە.
ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیراوە و هاتوچۆ لەنێو شارەکان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هێشتا لەنێوان پارێزگاکان هاتوچۆ قەدەغەیە.
شەوی رابردوو یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی، لەماوەی دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی تۆمارنەکراوە.
گوتیشی، هەماهەنگییەکی زۆر هەبووە لەنێوان هاووڵاتییان و تیمەکانی سەرژمێری و دەزگا ئەمنییەکان، قەدەغەی هاتوچۆ هاوکاربووە لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە و هاووڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو پابەندی پلانەکە بوون.