زووم..
گوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسێکی پارتەکە لە مانگی یەکی ٢٠٢٥ دا، ئاک پارتی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پۆستی ئەندامەکانیدا دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی میللی گەزەتە لە ساڵی نوێدا گۆڕانکارییەکی گەورە لەنێو پۆستەکانی ئاک پارتیدا دەکرێت.
لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە پاش هەڵبژاردنی ٣١ی ئازار، جارێکی دیکە بابەتی گۆڕانکارییەکان لەنێو ئاک پارتیدا هاتووەتە رۆژەڤ، ئەم گۆڕانکارییە لە بەرپرسانی ئاک پارتی و شارەوانییەکان دەگرێتەوە.
رۆژنامەکە راشیگەیاندووە، گۆڕانکاری لە پۆستەکان بە جۆرێک دەبێت تائێستا بە گەورەترین گۆڕانکاری نێو پارتەکە دادەنرێت.
ئەوەش دوای ئەوەش دێت، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠٢٤، دەنگەکانی ئاک پارتی پاشەکشەی کرد و بووە دووەم پارتی سیاسیی لە رووی زۆرینەوەی دەنگەوە.