زووم..
سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند: لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەنێوان لایەنەکان چوار پێشنیازیان خستووەتەڕوو. دەشڵێت پشتیوانی چارەسەری ئاشتیانە دەکەن.
ئۆزگول ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە راشیگەیاند: پارتەکەیان پشتیوانی لە پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتی دەکەن و بۆ مەبەستەش پێویستە پەرلەمان بکرێتە شوێنی چارەسەری پرسەکە.
لە درێژەی گوتەکانیدا ئۆزال راشیگەیاند: بە هێنانی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە بۆ پەرلەمان پرسەکە چارەسەر ناکرێت، بەڵکو دەبێت رێککەوتنی نیشتیمانی لەنێوان لایەنەکان بکرێت.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە سەبارەت بە تێڕوانینی پارتەکەی لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی گوتی: لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەیەکی نوێ پێویستە روونی و شەفافیەت هەبێت.