31
زووم..
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە وردییەوە چاودێری سەرژمێری شاری کەرکوک دەکەن و لەسەر خەت دەبن بۆ هەر ئەنجامێک کە ئاماری راستەقینەی شارەکە نیشان نەدات
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە، پشتیوانی لە پاراستنی مافی تورکمانە هاونەتەوەکانمان دەکەین.
فیدان هۆشداری ئەوەشی داوە لە رێگەى سەرژمێرییەوە ئەگەری گۆڕینی دیموگرافیای کەرکوک هەیە و تورکیا لەسەر خەت دەبێت بۆ هەر ئەنجامێک کە پشت بە ئاماری راستەقینەى شارەکە نەبەستێت.
لە رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری گشتیی ئەنجامدرا. پێشتریش تورکیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا لەسەر پارێزگای کەرکوک بۆچونی خۆی دەربڕیوە.