زووم..
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، فەرمانی دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، کە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە دەرچووە، شەرمەزارکارن.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، جۆ بایدن، دوای بڕیارەکەى دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان گوتویەتى، دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی بڕیار و ئاماژە بە هەرچییەک بدات، وەک ئەمریکا هەمیشە لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستینەوە دژی هەڕەشەکانین بۆ سەر ئاسایشی ئەو ووڵاتە.
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، ناکرێ ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس بکرێنە یەک تای تەرازوویەکەوە و بەیەک بچوێنرێن.
دوێنێ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ، لە هەشتی تشرینی دووەمی 2023 تاوەکو 20ـی ئایاری 2024 لە کەرتى غەزە، یاداشتی دەستگیرکرنی بۆ هەریەک لە نەتانیاهۆ و گالانت دەرکرد، هەمان ئەو فەرمانەشی بۆ محەمەد زەیف، سەرۆکی کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازیی حەماس دەرکردوە.