18
زووم..
فەھمی بورھان، سەرۆکى دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان لە بارەى بەڕێوەچوونى سەرژمێرى لە ناوچە جێناکۆکەکان دەڵێت، لەنێوان حکومەتى هەرێم و عێراق رێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەى هەر کەسێک سەربە سەرژمێریى ساڵى 1957 نەبوو، دۆسیەکەى بگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنەى کە لێوەى هاتووە.
دەشڵێت، لە سنوورى خانەقین و كوڵەجۆ و مەخمور و ھەندێك گوندی دیكە تەعریب هەبووە، رێگە نەدراوە بە شێویەکى باش سەرژمێرى لەو ناوچانە ئەنجام بدرێت و گرفتیان بۆ دروستکراوە.