دواى نوێکردنەوەى گرێبەستى گواردیۆلا، مانچستەر سیتى هەوڵى نوێکردنەوەى گرێبەستى هالاند دەدات.
رۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردەوە، هەنگاوى دووەمى یانەى مانچستەر سیتى دواى نوێکردنەوەى گرێبەستى پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەر، نوێکردنەوەى گرێبەستى ئیرلینگ هالاندى هێرشبەرى یانەکەیە.
زەسەن ئاماژەى بەوەکردووە، سیتیزن هەوڵ دەدات بەلایەنى کەمەوە بۆ پێنج ساڵى دیکە هالاند لە ریزەکانیدا بهێڵێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا گرێبەستەکەى ئێستاى لە هاوینى 2027دا کۆتایى دێت.
باسى لەوەشکردووە، مانچستەر سیتى لەو ماوەیەدا دەبێت ١٠٠ ملیۆن پاوەند وەک موچە بە هێرشبەرە نەرویجیەکە ببەخشێت، بەبێ هەژمارکردنى پاداشت.
هالاندى ٢٤ ساڵ لە ماوەى دوو ساڵ و نیودا ١٠٥ گۆڵى بۆ مانچستەر سیتى تۆمارکردووە لە ١١٤ یارى لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.