زووم..
ئاژانسێکی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراقی فەرمانێکی دەرکردووە بۆ وەستاندنی گواستنەوەی نەوتی قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران و داوای لە بەرپرسانی تاران کردووە رێ بە گواستنەوەی نەوتی قاچاخ لە هەرێمی کوردستناەوە بۆ سنوورەکانیان نەدەن.
ئاژانسی ئارگسی بەریتانی دەڵێت، لە 12-11-2024 وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە بەرپەرسانی ئێران کردووە رێگریی بکەن لەو تانکەرانی نەوتی قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران دەگوازنەوە و تەنها لەحاڵەتێکدا رێیان پێبدەن کە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە رێپێدراوبن.
بەگوێرەی گوتەی چەند سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسەکە، ئێستا بەهۆی فەرمانەکەی بەغدادەوە گواستنەوەی نەوتی قاچاخ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران راگیراوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەشکراوە، گواستنەوەی قاچاخی نەوتی رەش و بەرهەمەکانی دیکەی نەوت هێشتا لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان رانەگیراون.
ئاژانسی ئارگس دەشڵێت، ئەو بڕیارەی بەغداد تا کاتێکی نادیار دەمێنێتەوە، بەڵام دیار نییە چەند کاریگەریی دەبێت و گواستنەوەی نەوتی قاچاخ رادەگرێت.
ئەوەش هاتووە، نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لەڕێی تانکەرەوە بە قاچاخ رەوانەی سنوورەکانی تورکیا و سوریاش دەکرێت.
پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، رۆژانە بەرپرسانی یەکێتی و پارتی 200 هەزار بەرمیل نەوتی قاچاخ رەوانەی ئێران دەکەن و هەر بەرمیلێک بەنیوەی نرخی بازاڕ دەفرۆشن کە دەکاتە 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، داهاتی مانگانەشی 200 ملیۆن دۆلارە و ناچێتەوە خەزێنەی حکومەت.
دەقی راپۆرتی ئاژانسەکە …
کلیل لێرە بکە