38
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی وشکەسەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری پلەی سیلیزی دادەبەزن.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بەزوومی گوت، رۆژی یەکشەممە نمەباران سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی دووشەممە لە سەرجەم ناوچەکاندا شەپۆلێکی وشکەسەرما بڵاودەبێتەوە.
گوتیشی، پلەکانی گەرما لە ناوچە سنورییەکاندا بۆ سفر پلەی سیلیزی و پلەکانی خوار سفر دادەبەزن.
بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد لە چۆمان، حاجی ئۆمەران و پێنجوێن کەمێک بەفر دەبارێت.