22
زووم..
لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەری نایاسایی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای موشی باکووری کوردستان و لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ هەزار و ٧٤٦ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە هەزار و ٦٤٤ کۆچبەر، لە ئیستەنبوڵ ٧٤ و قەرسی باکووری کوردستانیش ٢٨ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە.
لەو ئۆپراسیۆنەدا دوو کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەری نایاساییەوە دەستگیرکراون و سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ کراون تاکوو رێکاری یاساییان بگیرێتەبەر و پاشان سنورداشی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە.