زووم..
ژمارەیەک پارێزگای عێراق بەهۆی سەرژمێرییەوە بڕیاریانداوە پشوو بێت و تەواوی فەرمانبەران و چین و توێژەکان خۆیان بۆ پرۆسەکە تەرخان بکەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئەمڕۆ لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بابل، زیقار و میسان کراوەتە پشووی فەرمی و ئیدارەی خۆجێی ئەو پارێزگایانە بۆ ئاسانکاری تیمەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان تا هاووڵاتیان لەماڵەکانیان بمێننەوە بۆ پێدانی زانیارییەکان و هاوکاریکردنی تیمەکان.
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا بڕیاریداوە پشوەکەیان ئەو خوێندنگانەش بگرێتەوە کە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێرن و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پەروەردەی نەینەوان، تا خێزانەکان بگەڕێنەوە پارێزگای نەینەوا و ئامادەیی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بن.
لەو پارێزگایانەی پشووەکە راگەیەنراوە، تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان لەئەرکدا دەبن.