31
زووم..
پارێزگاری قەسرشیرین رایگەیاند، دەروازە سنوورییەکانی خوسرەوی و پەروێزخان بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێن.
محەمەد نەجەفی، پارێزگاری قەسرشیرین راشیگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەکردن و هاتوچۆی خەڵک لەو سنوورانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق رادەگیرێت.
گوتیشی، ئەم داخستنە کاتییە بۆ سەرژمێری دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە عێراق دەگەڕێتەوە. داواشی لە گەشتیاران کرد، گەشتەکەیان بۆ رۆژانی دیکە دوابخەن.
سنووری خوسرەوی رۆژانە نزیکەی هەزار و 500 کەس هاتووچۆی لێدەکەن و هەروەها لە سنووری پەروێزخان وەک یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی هەناردەکردن، رۆژانە دوو هەزار بارهەڵگری پێدا تێدەپەڕێت.