46
زووم، ئاژانسەکان:
نەخۆشییەکی مەترسیدار لەناو ئەو کۆچبەرانەدا بڵاودەبێتەوە، کە تازە گەیشتونەتە بەریتانیا، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 50 کۆچبەر توشی نەخۆشییەکە بوون.
سەرەتای چیرۆکەکە ئەوکاتە دەستیپێکرد، کە کۆچبەرێک رەوانەی نەخۆشخانەی چاودێریکردنی کۆچبەران دەکرێت لە شاری مانستۆنی نزیک دورگەی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا
کۆچبەرەکە لە فەرەنساوە بە بەلەمێکی بچووک بۆ کەناراوەکانی بەریتانیا پەڕیوەتەوە، رۆژی 19ی ئەم مانگە و پاش مانەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستداوە.
جۆری ئەو نەخۆشییەی تووشی کۆچبەرەکە بووە، دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، رایگەیاند، لەمەودوا گرنگی زیاتر بە ژیانی ئەو کۆچبەرانە دەدەن، کە توشی ئەو جۆرە نەخۆشییە دەبن.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی، بەرپرسانی تەندروستیی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە لەمساڵدا زیاتر لە 50 حاڵەتی نەخۆشییەکە لەنێوان کۆچبەراندا تۆمارکراون. ئەگەرچی بەگوێرەی ئاماری فەرمی، لە ساڵی 2021دا تەنها سێ حاڵەت لەو نەخۆشییە هەبووە.نەخۆشییەکە چییە؟
Diphtheria ئەو نەخۆشییەیە، کە لەنێو کۆچبەراندا بڵاوبووەتەوە، هەوکردنێکی زۆر درمییە و بەهۆی جۆرێکی بەکتریاوە توشی مرۆڤ دەبێت. کاریگەریی لەسەر لووت و قوڕگ دەبێت و هەندێکجار دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی پێست و دروستبوونی پەردەیەک لە قوڕگدا، کە رێگریی لە هەناسەدان دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، نەخۆشییەکە بەهۆی کۆکە و پژمینەوە یان لەڕێگەی بەرکەوتنی نزیک لەگەڵ کەسێکی توشبوو، بڵاودەبێتەوە و لە هەندێک حاڵەتدا توشبوو دەگاتە دۆخێکی مەترسیدار.
نەخۆشییەکە لەڕێگەی بەکارهێنانی خواردن و جلوبەرگ یان جێگەی نوستنی کەسێکی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
لە بەریتانیا کۆرپە و منداڵانی تازەلەدایکبوو کوتانی دژی نەخۆشییەکەیان بۆ دەکرێت، واتە حاڵەتەکان لەو وڵاتەدا دەگمەنن، بەڵام مەترسییەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەوڵاتانی دیکەوە هاتوون.

Diphtheria
ئەو نەخۆشییەیە، کە لەنێو کۆچبەراندا بڵاوبووەتەوە
پرسیارە قورسەکە
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا (HSA) رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو 50 کەسە لە شاری مانستۆن تووشی نەخۆشییەکە بوون، یاخود لە دەرەوەی بەریتانیا.
بەرپرسانی تەندروستیی بەریتانیا نیگەرانی ئەوەن، کە ئەو کەسانەی رەنگە تووشی نەخۆشییەکە بووبن، بە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووبێتنەوە.
سەنتەری کۆچبەرانی مانستۆن پێشتر بنکەیەکی سەربازیی بووە و تەنها بۆ لەخۆگرتنی 1600 کەس بنیاتنراوە، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمدا نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری تێدا نیشتەجێکراوە.
ئەمساڵ زیاتر لە 40 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی بچووکەوە لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بەریتانیا.
سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە، بە لیژنەی کاروباری ناوخۆی راگەیاندووە، حکومەت “نەیتوانیوە سنوورەکان کۆنترۆڵبکات”. هەروەها کۆچبەران و قاچاخچییەکانی بە هۆکاری “ئاڵۆزییەکانی” مانستۆن زانیوە.14:41

تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو 50 کەسە لە شاری مانستۆن تووشی نەخۆشییەکە بوون، یاخود لە دەرەوەی بەریتانیا