73
زووم..
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکای تورکی، محەمەد ئوچوم راوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندووە لە تورکیا یەک کۆمەڵگە هەیە ئەویش کۆمەڵگەی تورکیایە، لە تورکیا میللەتەکان بونیان نییە، بەڵکو میللەتی تورک هەیە.
ئەو راوێژکارەى سەرۆککۆمارى تورکیا دەشڵێت، “لە تورکیادا تەنها زمانی تورکی وەک زمانی باڵادەست و فەرمی دەناسرێت، لە تورکیا گەلان نییە، بەڵکو گەلی تورکیا هەیە.
ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوارچێوەی سنووری تورکیا یەک نیشتیمانمان هەیە و لەنێویدا هیچ قەوارە و پێکهاتێکی دیکە بونی نییە.