51
ئەکادیمیاى فیوچەر ستارس بەشدارى پاڵەوانێتییەکى تۆپى پێى لە تورکیا کرد و توانیشى پلەى سێیەم بەدەستبهێنێت.
هیوا محەمەد راهێنەرى تۆپى پێ و سەرپەرشتیارى ئەکادیمیاى فیوچەر ستارس لە سلێمانى بە زوومى راگەیاند، لە ماوەى رابردوودا گەشتێکیان بۆ تورکیا کردووە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکى ئاستە تەمەنیەکان بۆ منداڵانى ١١ و ١٢ ساڵان.
راهێنەرى ناوبراو روونیکردەوە، بە ١٠ یاریزانەوە بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەکە کردووە و توانیویانە پلەى سێیەم بەدەستبهێنن و میدالیا لە مل بکەن.
باسى لەوەشکرد، ئەکادیمیاکەیان بۆ دووەم جارە بەشدارى پاڵەوانێتییەکان لە دەرەوەى وڵات دەکات، کە یەکەم بەشداریکردنى لە وڵاتى ئیمارات بووە.