زووم..
بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجەی ئێران رایگەیاند، تەمەنی تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئێران ١٠ ساڵ زووترە لە چاو وڵاتانی دیکەی جیهان.
محەمەد ئیسماعیل ئەکبەری، ئاماژەی بەوەشداوە ساڵانە ٥٥ هەزار ئێرانی بەهۆی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە پێشوەختەوە گیان لەدەست دەدەن.
دەشڵێت: هۆکاری لەسەدا ٥ـی شێرپەنجە بۆماوەییە و پشکنین دەتوانێت یارمەتیدەر بۆ زوو هەستپپێکردن و ٩٥٪ی تووشبووانی شێرپەنجەش هۆکارەکەی دەرەکییە و بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە پێویستە گرنگی بە بەڕێوەبردنی خواردنی تەندروست بدرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە لە کێشانی دووکەڵ دوور بکەونەوە، وەک جگەرە و نێرگەلە، کە لە ٢٠٪ـی هۆکاری شێرپەنجەن.
گوتیشی: پێویستە هۆشیاری کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی جگەرەکێشان و دووکەڵ زیاد بکرێت.