زووم..
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دیارنەمانی پارە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک فەرمانبەریان دەکرێت و چاوەڕێی بڕیاری دادگان.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەسەر دیارنەمانی پارە لەبەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە داهاتی كارەباوە نیە و هیچ بڕەپارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە.
دەشڵێت، تەنها كەیسێک لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییان هەیە و بە بڕیاری دادوەر چەند فەرمانبەرێك بانگكراون بۆ لێكۆڵینەوە، فەرمانبەرێکیش راگیراوە و لیژنەیەكی لیكۆڵینەوەش پێكهێنراوە، دادگا ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە.
هاوکات ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بە زوومی گوت، لەسەر دیارنەمانی دوو ملیار دینار، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە لێکۆڵینەوەدایە.