عەلى جاسم پەیوەندى بە هەڵبژاردەى عێراق کردەوە، بە چەند رۆژێک پێش یارییەکەى بەرامبەر ئوردن لە پاڵاوتنى مۆندیال.
هەڵبژاردەى شێرەکانى رافیدەین بە راهێنەرایەتى خیسۆس کاساسى ئیسپانى لە ئامادەکاریەکانی بۆ دوو یارى داهاتوو لە پاڵاوتنى جامى جیهانى ٢٠٢٦ بەردەوامە.
عەلى جاسمى یاریزانى یانەى کۆمۆى ئیتاڵىش پەیوەندى بە هەڵبژاردەى وڵاتەکەیەوە کرد و لە ئێستادا ١٦ یاریزان ئامادەى راهێنانەکانن، کە بریتین لە جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، حسێن حەسەن، مەناف یونس، موهەنەد عەلى، ئەحمەد یەحیا، ئەمجەت عەتوان، مستەفا سەعدون، عەلى فائز، سەعید عەبدولئەمیر، ئەمیر عەمارى، فرانس زیا، زیدان ئیقبال، یوسف ئەمین، ئەیمەن حسێن، ئیبراهیم بایش.
عێراق پێنجشەممە لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى سێیەمى پاڵاوتنەکانى مۆندیال، میواندارى هەڵبژاردەى ئوردن دەکات لە یاریگاى نێودەوڵەتى بەسرە، لە ١٩ى ئەم مانگەشدا و لە جەولەى شەشەمدا دەبێت بە میوانى هەڵبژاردەى عومان.
عێراق بە ١٧ خاڵ لە پلەى سێیەمى کۆمەڵەى دووەمدایە و بەجیاوازى گۆڵ لە دواى ئوردنى پلەى دووەمەوەیە، کە هەردووکیان بەجیاوازى سێ خاڵ لە دواى هەڵبژاردەى کۆریاى باشورى پێشەنگەوەن.