29
زووم..
هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
ئەو هاووڵاتییە ناوی ناسڕ بەکرزادەیە، دادگا تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل خستووەتە پاڵ. بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، ئەمە چوارەمین سزای لەسێدارەیە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بۆ زیندانیانی کورد دەرچووە.
دادگای ئێران جگە لە تۆمەتی سیخوڕی، قاچاخی خواردنەوە کحولییەکان و گواستنەوەی کەرەستەی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادەی داوەتە پاڵیان.
هەروەها لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا چەند زیندانییەکی دیکەی کورد بە تۆمەتی سیخوڕی و پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە لە سێدارە دراون.