100
سەندەی تەلەگراف
- رۆژانە لە بەریتانیا هەزاران کەس بۆماوەی 12 کاتژمێر لە چاوەڕوانیی تیمەکانی فریاگوزارییدا دەمێننەوە، لەکاتێکدا سیستەمی فریاکەوتنی خێرای ئەو وڵاتە بەرەو داڕمان دەچێت
- کارمەندانی کەناڵی بی بی سی داوای لێکۆڵینەوەیان کردووە سەبارەت بە تۆمەتەکانی ژنکوژی و رەگەزپەرستی لەناو بەشێک لە کارمەندانی کەناڵەکەدا
- دوای ئەوەی 10 کەس بەهۆی کەرەنتینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە چین گیانیانلەدەستدا، خۆپیشاندان لە ژمارەیەک زانکۆی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە
سەندەی تایمز
- بە تۆمەتی رەگەزپەرستی و دەستدرێژی سێکسی، بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، کەناڵی بی بی سی و پۆلیسی بەریتانیا سزا دەدرێن
- بەهۆی سیاسەتی هەڵەی چاودێریی کۆچبەرانەوە، جۆرێک نەخۆشیی بەکتریایی لەنێو کۆچبەران بڵاودەبێتەوە
- بەهۆی سەختیی ژیانەوە، ساڵی رابردوو ژیان لە ئەفغانستان وەک مردنێکی هێواش بووە، بەشێک لە هاوڵاتیان گورچیلەیان فرۆشتووە
ئۆبزێرڤەر
- یەکەمین رێککەوتنی بازرگانی نێوان بەریتانیا و یابان شکستیهێنا، بەوپێیەی لەدوای برێکزتەوە ئاستی هەناردەکردن دابەزیوە
- بەهۆی رێکارە توندەکانی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی چینەوە، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندانی سەرتاسەریی کردووە
- بەهۆی بە ئامانجگرتنی تۆڕی کارەبای ئۆکراین لەلایەن رووسیاوە، مەترسی لەسەر سەلامەتی وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمی وڵاتەکە دروستبووە
سەندەی ئێکسپرێس
- حکومەتی بەریتانیا پلانی هەیە کۆچبەران لە یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەیدا نیشتەجێ بکات
- وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا: رۆژانە 300 ژن دەسترێژی سێکسی “تەواویان” دەکرێتەسەر و تەنها بەشێکی کەمی ئەنجامدەران روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە
- لانیکەم نۆ ژووری ئەشکەنجەدان و 400 گۆڕی بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنی لە خێرسۆن دۆزرانەوە