زووم..
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتى دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێویستە ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان بکرێتە دەرەوە و سنوورێک بۆ پڕچەککردنى دابنرێت.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، ئیسماعیل بەقائی دوای هێرشەکەى دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق گوتویەتى، کاری گرنگ و پێشەنگ لە ئێستادا ئەوەیە ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان بکرێتە دەرەوە و پڕچەککردنى رابگیرێت.
لە ساڵی 2011ـەوە و دوای ئەو رووداوانەى هەندێک وڵاتانى عەرەبیی گرتەوە، لەلایەن ئیسرائیلەوە چەندینجار بۆردومانى سوریا کراوە، لەو هێرشانەشدا چەندجارێک باڵیۆزخانەى ئێران لە دیمەشق، لەگەڵ چەند پێگەیەکی سەربازیی ئێران لەو وڵاتە بەئامانجگیراوە.
لەماوەی رابردوودا گرژییەکانی نیوان تاران تەلئەبیب قووڵتربوونەتەوە و چەند جارێک هێرشی راستەوخۆیان کردووەتەسەر یەکدی. بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە، تۆڵەی خۆیان لە دوایین هێرشی ئیسرائیل دەکەنەوە. مانگی رابردوو ئیسرائیل هێرشێکی راستەوخۆی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و تێیدا چەند پێگەیەکی وزەی ئێرانی بەئامانجگرت و چوار کەس گیانیان لەدەستدا.