زووم..
وەزیری دەرەوەى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت دەڵێت، مەترسییەکانى فراوانتربوونى جەنگى ئیسرائیل لە ئارادایە و ئەوەش ترسێکى لە ناوچەکە و بگرە لە جیهانیش دروستکردووە.
فواد حسێن لەو چاوپێکەوتنە تایبەتەى لەگەڵ رۆژنامەکە دەشڵێت، ئێران پەیمانى بە عێراق داوە خاکەکەى بەکارنەهێنێت بۆ هێرشکردنەوە سەر ئیسرائیل، بەڵام پێگەی جوگرافیی عێراق کە لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندایە، وایکردووە عێراق نەتوانێت بێخەم بمێنێتەوە، بۆیە بەغداد هەموو جۆرە مەترسییەک لەبەرچاو دەگرێت و هەموو پێشهاتێکیش بەهەند وەردەگرێت.
فوئاد حسێن باسی لەوە کردووە. کۆبوونەوەى لوتکەى وڵاتانى عەرەبی ـ ئیسلامی لە ریازی پایتەختى سعودیە، پێویستییەکی گرنگە و کار بۆ ئەوە دەکات فشار بخرێتە سەر حکومەتەکەى نەتەنیاهۆ بۆ ئەوەى جەنگەکە رابگرێت.
سەبارەت بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاش لە عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکانیان بەردەوامە و کشانەوەى ئەمریکاش بە پلان و خشتەى تاییەت دەبێت و لەگەڵ ئیدارەى نوێی ئەمریکاش لەو بارەیەوە گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبێت.