لە خولی نایابی عێراق، یانەی پێشمەرگە بە خاڵێکی گرنگەوە گەڕایەوە سلێمانی.
یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی عێراق بەردەوامی هەیە، یانەی پێشمەرگەش لە یاریگای ئەمانەی بەغدا بووە میوانی سەناعەی کارەبا.
تایمی یەکەم یارییەکە هەردوو یانە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ یارییەکە دەکرد، بەتایبەتی پێشمەگە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵکردن.
تایمی دووەم یارییەکە زیاتر بەهێزی بەخۆیەوە بینی، هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام بەهەمان سینارۆی تایمی یەکەم یارییەکە گۆڵی بەخۆیەوە نەبینی.
لە کۆتاییشدا یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و هەردوو یانەش بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.
بەو بەرامبەربوونە یانەی سەناعەی کارەبا لە پلەی 16ریزبەندییە و تەنیا دوو خاڵی کۆکردووەوە، پێشمەرگەش بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی 14 چوار خاڵی کۆکردووەوە.
پێشمەرگە و سەناعەی کارەبا بەرامبەربوون
17