بەهۆی نەدانی شایستە داراییەکانیان ناوبژیوانانی سلێمانی بایکۆتی خولەکانی کوردستانیان راگەیاند.
دوای بەدواداچوونی زووم لەسەر کێشەی ناوبژیوانان بەهۆی نەدانی شایستە داراییەکانیانەوە، ناوبژیوانانی سلێمانی بایکۆتی بەڕێوەبردنی خولەکانی کوردستانیان کرد.
لە هۆڵی نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، ناوبژیوانانی سنوری سلێمانی و دەوربەری کۆبوونەوە و گەیشتنە ئەو بڕیارە.
لە کۆبوونەوەکەدا 31 ناوبژیوان، کە واژۆیان کردووە و لای زوومە، بڕیاریاندا تا شایستە داراییەکانی ساڵی رابردووی خولەکانی کوردستان وەرنەگرن بەشداری بەڕێوەبردنی یارییەکان نەکەن.
لەسەر ئەم کێشەیە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هاتنە دەنگ و پارەی قۆناغی یەکەمی ساڵی رابردووی ناوبژیوانانی خەرجکرد، بەڵام ناوبژیوانانی سلێمانی رازی نەبوون.