زووم..
لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خانەنشینان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەمڕۆ خانەنشینان لە شارەکانی کرماشان، تاران، شوش، ئەسفەهان و چەند شارێکی ئێران خۆپیشاندانیان کرد.
کەناڵی یەکێتیی خانەنشینانی ئێرانی لە تێلیگرام دیمەنی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، خانەنشینان وەک ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی و کەمیی مووچەکانیان و هەڵاوسان و گرانی، لە شەقامەکان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای ئازادکردنی ئەو کرێکارانەیان کرد، کە بەهۆی نارەزاییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
گرنگترین کۆبوونەوەی خەڵک لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە تاران بەڕێوچوو کە خانەنشینان داوای مووچەکانیان دەکەن و دەڵێن تاوەکو گەیشتن بە خواست و مافەکانیان بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی.
خانەنشینانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی دۆخی نالەباری ژیانیانەوە بڕیاریان داوە هەفتانە خۆپیشاندان بکەن و چەند مانگێکە خۆپیشاندانەکان درێژەیان هەیە.