زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکات بارانی بەخوڕ ببارێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی رۆژانەی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە ناوچەشاخاوییەکان نمەباران ببارێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە، کەشناسی پێشبینیشدەکات لە بەرەبەیاندا شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک بگرێتەوە، پاشان تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسی پێشبینیشی کرد، بارانبارینەکە بەشێوەی نمەباران و هەندێک کات بەشێوەی لێزمەباران دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش ٢ بۆ ٤ پلە نزم دەبنەوە.
هاوکات کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، سبەینێ لە ناوچەکانی ناوەراست و باکووری عێراق بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێبکات.