34
زووم..
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەمانی پارەی پترۆ دۆلار زیاتر لە 80 پڕۆژە لە هەڵەبجە تەواو نەکراوە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە هەواڵنامەی زوومدا گوتی، ئەگەر حکومەتی عێراق ساڵی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ هەڵەبجە تەرخان کردبایە، شارەکەیان ئاوەدان دەکردەوە.
ئازاد تۆفیق دەشڵێت، چەندین جار یاداشتامن ئاراستەی حکومەتی عێراق کردووە بۆ دروستکردنی پرۆژە لە هەڵەبجە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.