29
زووم..
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدادن، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر پرسی مووچەی مانگی دە لە کۆبوونەوەدان.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، شاندەکە لەگەڵ دیوانی وردبینی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەکانیان بەردەوامە و تەوەری سەرەکییش، بابەتی مووچەی مانگی دەیە، کە بڕیار بوو پارەکەی بنێردرێت بەڵام بەهۆی گرفت لە داهاتی ناوخۆدا دواکەوت.
سەرچاوەکە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە گوژمەی یەکەم بنێردرێت.
هاوکات، سەرچاوەیەک لە بەغداد بە زوومی راگەیاند، هەندێک ناو لە لیستی مووچەی مانگی ١٠ـدا زیاد کراون، هۆکاری زیادکردنەکە نادیارە، بۆیە هێشتا پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی دە بەردەوامە.